تایبەت بە سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com
|
<%Category%>
<%LinkTitle%>
|
 وه‌فا حلوان بوو به موسڵمان وه‌فا حلوان ئافره‌تێکی مه‌سیحی بوو له وڵاتی میسر. وه‌فا پێش ئه‌وه‌ی به‌زۆر بدرێت به کوڕێکی مامی خۆی . نوری ئیسلام چووه ناو دڵی و ده‌یویست شوو بکات به کوڕێکی موسڵمان به ناوی محمد علی محمد تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه موسڵمان بێت. به‌ڵام که‌سوکاری وه‌فا ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌کرد که شوو به کوڕێکی موسڵمان بکات. بۆیه به زۆر دایان به کوڕێکی ئامۆزای خۆی که مه‌سیحییه به ناوی سه‌عید فاروق عه‌لی. حه‌وت ساڵ وه‌فا له‌گه‌ڵ ئه‌م کوڕه‌ی ئامۆزایدا له ژیانی هاوسه‌رێتیدا بوون. به‌ڵام وه‌فا هه‌میشه حه‌زی له‌وه ده‌کرد که ببێت به موسڵمان. وه له‌ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ساڵه‌دا به‌رده‌وام بووه له قورئان خوێندن وه چه‌ندین سوره‌تی قورئانی له‌به‌ر کردووه. وه دوای ئه‌وه‌ی مێردی وه‌فا که له‌سه‌ر دینی مه‌سیحییه ڕازی نابێت ببن به موسڵمان، بۆیه وه‌فا بڕیاری جیا بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌دات. وه له دادگا کێشه‌که به جیا بوونه‌وه‌ی وه‌فا له سەعید کۆتایی دێت و وەفا موسڵمانێتی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. وه دوای ئه‌و موده‌ی که دیاری کراوه بۆ ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو. وه‌فا به ویستی خۆی شوو به محمد علی ده‌کات. ئەم ڕوداوە وایلە خزمه‌کانی وەفا کرد که مه‌سیحین بۆ ماوه‌یه‌ك مان له خواردن بگرن. به‌ڵام مانگرتن فریایان نه‌که‌وت. چونکه تازه وه‌فا بوو به موسڵمان وه ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ محمد عه‌لی دا پێك هێناوه. که‌سوکاری وه‌فا په‌نایان برده به‌ر دادگا و ئه‌منی میصر. دواتر وه‌فا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر له دادگا و باوك و خزمه‌کانیدا گوتی تازه من به ویستی خۆم دینی ئیسلامم هه‌ڵبژاردووه. وه هیج که‌سێك ناتوانێت پاشگه‌زم بکاته‌وه اشهد ان لا اله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله. نوسینی// نەسرەت |
2007/8/12 ,
|
<%EntryCommentCount%>
|
|
| |